نرخی نه‌وت دوای دابه‌زینی جارێكی دیكه‌ به‌رزبۆوه‌

به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 3.35 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 75 دۆلار و 39 سه‌نت، به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 3.35 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و گه‌یشته‌ 77 دۆلار و 92 سه‌نت.

هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس گه‌یشته‌ 66 دۆلار و 73 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 2.6 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

بازاڕه‌كان له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتاكانی ستۆكی نه‌وتی خاو و به‌نزینن كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی ئیداره‌ی زانیاریی وزه‌ی ئه‌مریكا EIA بڵاوی بكاته‌وه‌