بڕیارێكی حكومه‌تی عێراق زیان به‌ جوتیارانی ده‌ڤه‌ری ئاكرێ ده‌گه‌یه‌نێت

بڕیاره‌كه زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به‌ جوتیاران ده‌گه‌یه‌نێت

فه‌رزنده زێباری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: به‌پێی بڕیاری حكوومه‌تی عێراق، ئه‌مساڵ گه‌نم و جۆی ده‌ڤه‌ری ئاكرێ و به‌رده‌ڕه‌ش له‌ شوێنی وه‌رگرتن له‌ گرده‌سێن و رۆڤیا وه‌رناگیرێت به‌ڵكو به‌پێی بڕیاره‌كه‌ ده‌بێت بگوازرێنه‌وه‌ بۆ سایلۆی شێخان .

ئه‌م بڕیاره‌ش زه‌ره‌ر و زیانی زۆر به‌ جوتیاران ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ ده‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی جددی بۆ لابردنی ئه‌و بڕیاره‌ بدات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگرتنی به‌ربوومی دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران ئاسان بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی جوتیارانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند بوونه‌ به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی رابردوویان. 

فه‌رزنده زێباری جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشه‌یه، ئه‌مساڵ ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم و جۆ كه‌متره‌.