سه‌یركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی منداڵ قه‌ڵه‌و ده‌كات

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 176 منداڵ ئه‌نجامدراوه‌


 
پشتبه‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی كۆنگره‌یه‌كی جیهانی كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی ئه‌نجامدرا ،ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی زیاتر سه‌یری ڤیدیۆكانی یوتیوب ده‌كه‌ن ، زیاترله‌ منداڵانی دیكه‌  ئاره‌زووی خواردن به‌ تایبه‌ت خواردنی خێرا ده‌كه‌ن .

له‌ هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری ( بی  بی  سی ) هاتووه‌ ، نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریده‌خات ئه‌و منداڵانه‌ی زیاتر كاته‌كانیان بۆ بینینی ڤیدیۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن و زیاد له‌ پێویست سه‌یری ڤیدیۆكان ده‌كه‌ن ، كێشیان له‌ منداڵانی ئاسایی زیاتر ده‌بێت .

ئه‌و توێژینه‌وه‌ زانستییه‌ روونی ده‌كاته‌وه‌ ، له‌ نێوان 176 منداڵ كه‌ ئه‌م توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه‌ ، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی زیاتر سه‌یری گرته‌ی ڤیدیۆیی ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت گرته‌ ڤیدیۆكانی یوتیوب كێشیان زیاتر بووه‌ له‌و منداڵانه‌ی كه‌متر سه‌یری گرته‌ ڤیدیۆكان ده‌كه‌ن .