كتێبی(فه‌رمانڕه‌وایانی قۆچی زێڕین) چاپكراییه‌وه‌

كۆمه‌ڵی نهینی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی عومانییه‌كان ئاشكرا ده‌بێت

كتێبی(فه‌رمانڕه‌وایانی قۆچی زێڕین)  باس له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن نووسه‌ر (نۆبڵ باربه‌ر) نووسراوه‌  له‌لایه‌ن نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس (رێبوار كه‌ریم وه‌لی) له‌ ساڵی 2001 وه‌ریگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی .

له‌به‌رگرنگی ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌و ئاشنا بوونی زیاتری خوێنه‌ران له‌ چۆنییه‌تی حوكمی ئیمپراتۆرییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان دوای حه‌ڤده‌ ساڵ دووباره‌ كتێبه‌كه‌ چاپ كراییه‌وه‌.

چه‌مكی كتێبه‌كه‌ باس له‌ لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان به‌تایبه‌تی چاخی زێرینی ده‌سه‌ڵاتی سوڵتان سلێمانی قانوونی  تاده‌گاته‌ هه‌نگاوه‌كانی روخانی 700 ساڵه‌ی حوكومداری عوسمانییه‌كان و دروست بوونی كۆماری نوێی توركیا له‌سه‌ر ده‌ستی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆرك ده‌كات .

له‌م كتێبه‌دا كۆمه‌ڵی نهینی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی عومانییه‌كان ئاشكرا ده‌بێت كه‌ پێشتر نه‌زانراون ، هه‌روه‌ها گرنگی و كاریگه‌ری ژنان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سوڵتانه‌كان ده‌خاته‌ روو.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

33923402_10155871225217054_6704971203536224256_n.jpg