دوو كتێبی نوێی (نووری بێخاڵی و په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر) بڵاوكرانه‌وه‌

نووسه‌ر بۆ خوێنه‌ره‌كانی ئیمزای له‌سه‌ر كتێبه‌كانی كرد

له‌ ڕێوره‌سمێكدا له‌ هه‌ولێر، دوو كتێبی نوێی هه‌ردوو نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس نووری بێخاڵی و په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر بڵاو كرانه‌وه‌.

كتێبی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن نووری بێخاڵی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسه‌وه‌ به‌ناونیشانی (كورد له‌ سێره‌ی ئینگلیزدا) بڵاو كرایه‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌مان ڕێوره‌سمدا نووسه‌ر بۆ خوێنه‌ره‌كانی ئیمزای له‌سه‌ر كتێبه‌كانی كرد.

هه‌روه‌ها كتێبی دووه‌م له‌لایه‌ن په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه‌وه‌ به‌ناونیشانی (توركیا، هێزێكی ماندوو) بڵاو كرایه‌وه‌.

هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن (پرۆژه‌ی هاوكاری چاپكردنی به‌رهه‌می نووسه‌رانی لاو) بڵاو كرانه‌وه‌، كه‌ پرۆژه‌یه‌كی ده‌سته‌ی ڕێكخراوه‌ جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كانی پارتییه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی