عیماد ره‌فعه‌ت: له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیك نرخی به‌نزین وه‌ك جارانی لێدێته‌وه‌ و داده‌به‌زێته‌وه‌

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی

عیماد ره‌فعه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت: سزای ئه‌و بازرگان و به‌نزینخانانه‌ ده‌ده‌ین كه‌ به‌نزین له‌ نرخی حكوومی گرانتر ده‌فرۆشن

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی عیماد ره‌فعه‌ت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و هاوكات جێگری سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌وت و غاز له‌ پارێزگای هه‌لێر سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری گرانبوونی نرخی به‌نزین رایگه‌یاند: دیاره‌ نرخی به‌نزین به‌گشتی له‌ جیهان گران بووه،‌ به‌ڵام وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر لێژنه‌ی تایبه‌تمان بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی گرانفرۆشتنی به‌نزین پێكهێناوه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا نرخی به‌نزین وه‌ك جارانی لێدێته‌وه‌ و داده‌به‌زێته‌وه‌. 

هه‌روها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌ت هه‌موو ئه‌و بازرگان و به‌نزینخانانه‌ش سزا ده‌دات كه‌ به‌نزین گرانتر له‌ نرخی دیاریكراو ده‌فرۆشن.