ژماره‌یه‌ك راوێژكاری روسیا له‌ سوریا كوژران

هاوكاری سوپای ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن


وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند له‌ ئاكامی هێرشكردنه‌ سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی تۆپهاوێژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، چوار سه‌ربازی رووسیا کوژراون.

وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له‌ راگه‌یه‌نراوێکیدا تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ نیوه‌ شه‌وی رابردوو هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر یه‌كه‌كی تۆپهاوێژ له‌ پارێزگای دێرازۆر و تیایدا هاتووه‌ "له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو راوێژكاری سه‌ربازیی رووسیا کوژراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ هه‌ر له‌و هێرشه‌دا، پێنج سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون و دوو له‌و بریندارانه‌ش وێڕای هه‌وڵه‌كانی تیمی پزیشكی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ رووسیه‌كان له‌ناو خاكی سووریا هاوكاری سوپای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كدار، كه‌ له‌ ساڵی 2011ه‌وه‌ هه‌وڵی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن.