Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 12:02

وەزیری پەروەردە: سەرجەم پێداویستییەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان ئامادە کراون

تاقیکردنەوەی کۆتایی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە ھەرێمی کوردستان دەستیپێکرد
کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 27/5/2018، تاقیکردنەوەی کۆتایی قۆناغی 12ی ئامادەیی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.

له‌م باره‌وه‌ وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە دزەپێکردنی پرسیارە وزارییەکان، تەنیا دەنگۆیە و ھیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، کە تا وادەی تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان، تەنیا 21 یەک کاتژمێر ھیڵی ئینتەرنێت دەبڕدرێت.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پرێسکۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند" ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان لە یەک ڕۆژدا، ھەنگاوێکی زۆر گرنگە، گوتیشی" سەرجەم پێداویستییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە ئامادە کراون، پرسیارەکانیش بۆ ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان وەکوو خانەقین، زومار، شنگال و مەخموور بەشێوەیەکی زۆر ڕێکوپێک پلانی بۆ دانراوە.

لەبارەی ئەگەری دزەپێکردنی پرسیارەکان پێش بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕونی کردەوە، کە ئەو قسانە "تەنیا دەنگۆن و ھیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە"، دەشڵێت: "تەحەدا دەکەم کە یەک حاڵەتی لەو شێوەیە ڕووی دابێت، ئێمە ئامادەین تەحەمولی بەرپرسیاریەتی بکەین".

پشتیوان سادق باسی لەوەش کرد: "ساڵی ڕابردوو 24 کەس لە ھەرێمی کوردستان یەکەم و دووەم و سێیەم بوون، سەرجەمیان لە قوتابخانە حکوومییەکان بوون و لە خێزانی ھەژار بوون، تەنانەت مامۆستای تایبەتیان نەگرتبوو، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بەخاوێنی".

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جەختی لەوەش کردەوە، کە بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ دوو ھەزار و 102 ھۆڵ بۆ 12ی ئامادەیی و 410 ھۆڵ بۆ 9ی بنەڕەتی ئامادە کراون، ھاوکات بە ھەردوو بەشی وێژەیی و زانستی 234 ھەزار و 84 قوتابی تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن، زیاتر لە 25 ھەزار مامۆستا سەرپەرشتیاریی بەرێوەبەردنی ھۆڵەکان و چاودێری پڕۆسەکە دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.