وه‌زیره‌كه‌ی سه‌دام له‌ دۆخێكی ته‌مومژاویدا گه‌یه‌نراوه‌ته‌ به‌غدا  

له‌ گرتووخانه‌ی ناسرییه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌

به‌ پێی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس، سوڵتان هاشم، وه‌زیری پێشووتری به‌رگری سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن له‌ دۆخێكی ته‌مومژاویدا گه‌یه‌نراوه‌ته‌ به‌غدا.

سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌: سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگری رژێمی پێشووی عێراق له‌ گرتووخانه‌ی ناسرییه‌ له‌ پارێزگای زیقار-ه‌وه‌ له‌ دۆخێكی ته‌مومژاویدا گه‌یه‌نراوه‌ته‌ به‌غدا.  

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ ،كه‌ باری ته‌ندروستی سوڵتان هاشم، به‌هۆی چوونه‌ نێو ساڵه‌وه‌ باش نییه‌، به‌ڵام تا ئێستا هۆكاری گواستنه‌وه‌ی بۆ به‌غدا دیارنییه‌، نازاندرێ له‌به‌ر خراپی باری ته‌ندروستی بووه‌، یان له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی.

له‌ 3-5-2018 سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای له‌به‌رپرسانی عێراق كرد لێبوردنێكی تایبه‌ت بۆ سوڵتان هاشم ده‌ربكه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار