عێراق.. به‌هۆی شه‌ڕه‌ كه‌ڵه‌شێره‌وه‌ 6 كه‌س بوونه‌ قوربانی

دواى هاتنى هێزێكى زۆر توانرا دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگاى دیوانییه‌ ڕایگه‌یاند: به‌هۆى كێشه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر شه‌ڕه‌ كه‌ڵه‌شێر له‌ پارێزگاى دیوانییه‌ درووست بوو 6 كه‌س بوونه‌ قوربانی . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر یاریكردن به‌ كه‌ڵه‌شێر سه‌ره‌تا شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌ له‌نێوان 2 كه‌س دروست بوو دواتر شه‌ڕه‌كه‌ چه‌كى تێدا به‌كارهێنرا و گه‌وره‌ بووه‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌كه‌‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ هه‌رچه‌نده‌ هێزه‌كانى سوات به‌په‌له‌ گه‌یشتنه‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ به‌ڵام نه‌یانتوانی كۆنترۆڵى كێشه‌كه‌ بكه‌ن و دواى هاتنى هێزێكى زۆر توانرا دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت و ژماره‌یه‌ك له‌ تۆمه‌تباران ده‌ستگیر بكرێن و دواى گه‌یاندنى هه‌ر 6 برینداره‌كه‌ش بۆ نه‌خۆشخانه‌ سیانیان به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و 3 كه‌سه‌كه‌ى تریش بارى ته‌ندروستییان خراپه‌ .