هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی لاوی كورد " دلاوه‌ر سالح " له ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری خۆیدا یه‌كه‌مین گۆرانی تۆماركرد و پێشی وایه ئه‌م كاره تازه‌ی له رووی هونه‌رییه‌وه گۆرانكاری له نێو هونه‌ری كوردی دروست ده‌كات .
دلاوه‌ر ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م كاره هونه‌رییه‌ی كه تۆماری كردووه ، ئاوازه‌كه‌ی له لایه‌ن ئاوازدانه‌ری كورد " هه‌ڵكه‌وت زاهیر " دانراوه و " ئاكام اگری " یش تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه و كاره‌كانی دابه‌شكردنی گۆرانییه‌كه‌ش له لایه‌ن " ئارۆس حه‌مه سه‌عید " ئه‌نجامدراوه .
دلاوه‌ر سالح له ساڵی 1992 له وڵاتی ئێران له دایك بووه و به تۆماركردنی گۆرانییه‌ك ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری خۆی كرد‌و پێی وایه ده‌ستپێكی كاری هونه‌ری گۆرانكارییه‌كی تازه‌یه له رووی هونه‌ره‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.