به‌ ڤیدیۆ.. ژماره‌یه‌ك گه‌نجی عه‌ره‌بی عێراقی و سووری چوار گه‌نجی كورد ده‌كوژن

ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كوردانی رۆژئاوای كوردستان كوژراون

ژماره‌یه‌ك گه‌نجی عه‌ره‌بی عێراقی و سووری چوار گه‌نجی كورد له‌ كه‌مپێكی یۆنان ده‌كوژن و ژماره‌یه‌كیش بریندار ده‌كه‌ن.

به‌پێی گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك كه‌ له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، له‌ كه‌مپێكی یۆنان ژماره‌یه‌ك گه‌نجی عه‌ره‌بی سووری و عێراقی به‌ بۆڕی ئاسن هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری كوردانی رۆژئاوای كوردستان ، له‌ئه‌نجامدا چوار گه‌نجی كورد ده‌كوژرێن و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار ده‌بن.

تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی هێرشی ئه‌و گه‌نجه‌ عه‌ره‌بانه‌ بو َسه‌ر كوردانی رۆژئاوا  كوردستان روون نییه‌ و پۆلیسی یۆنانیش روونكردنه‌وه‌ی له‌ باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه‌ نه‌داوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار