پێشمه‌رگه‌ ده‌خرێته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌ باشیه‌وه‌

له‌وناوچه‌یه‌ى كوردستان


له‌سنورى گه‌رمه‌سێر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌ ، فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌سنوره‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌ر حاڵه‌ت و وه‌ڕێگرى له‌دزه‌كردنى چه‌كدارانى داعش هێزه‌كانمان خراونه‌ته‌ ئاماده‌باشیه‌وه‌ له‌پێناو پارێزگاری له‌هاوڵاتیانمان و ناوچه‌كه‌ كه‌ڕێگا ناده‌ین چه‌كدارانى داعش دزه‌ بكه‌نه‌ نێو خاكى كوردستانه‌وه‌ . 

له‌كاتێك هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا  ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌ ، له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو چه‌كدارانى داعش له‌گوندى سلێمان وه‌هاب له‌ناوچه‌ى شێخ باوه‌ى ناحیه‌ى جه‌له‌ولا هێرشیان كرده‌ سه‌رناوچه‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیان كوشت . 

 

 

 

شوان عه‌زیز