پارێزگاره‌ به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ى كه‌ركوك ژماره‌یه‌ك پۆست له‌كورد وه‌رده‌گرێته‌وه‌

به‌هۆى ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر نزیك به‌ 200 هه‌زار خێزانى كورد ئاواره‌بوونه‌


ڕاكان سه‌عید عه‌لى جبوری پارێزگارى به‌وه‌كاله‌تى كه‌ركوك كه‌له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر و داگیر كارى شارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت  پۆستى پارێزگاری وه‌رگرت و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا ناوبراو له‌پۆسته‌كه‌یدایه‌  ، ناوبراو له‌ساتى ده‌ست به‌كاربوونى تا ئێستا چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری كوردی له‌پارێزگاى كه‌ركوكى دورخستوه‌ته‌وه‌ ، له‌دواین گۆڕانكاریش كه‌بڕیاره‌ ئه‌نجامى بیدات لێسه‌ندنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك پۆستى كورده‌ له‌فه‌رمانگه‌ كارگێرى و ئیدارییه‌كانى پارێزگای كه‌ركوك .

به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند گۆڕانكارییه‌كانى پارێزگاره‌ به‌وه‌كاله‌ته‌كه‌ى  كه‌ركوك له‌دوای هاتنه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئه‌نجامى ده‌دات كه‌له‌ئێستادا ناوبراو له‌وڵاتى توركیایه‌ . 


له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری به‌هێزى سه‌ربازى حكومه‌تى عێراق له‌ڕێگاى هێزه‌ میلیشیاكان و هێزه‌كانى دیكه‌ به‌هاوكاری گروپێك له‌لایه‌نێكى كوردی كه‌ركوك داگیر كرا ، له‌داگیر كردن و هاتنى ئه‌و هێزانه‌ كاردانه‌وه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن كه‌ڕۆژانه‌ ده‌بیندرێت له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ى پۆست له‌كوردان و وه‌ ئاواره‌بوونى نزیكه‌ 200 هه‌زار خێزانى كورد و وه‌جگه‌ له‌و ڕه‌وشه‌ ئاڵۆزه‌ى به‌سه‌ركه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى داهات 


شوان عه‌زیز