وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ : له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى تاقى كردنه‌وه‌ وزارییه‌كان پێویسته‌ قوتابیان بینه‌ری ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیه‌ بن

سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ قوتابیان له‌پۆلى دوانزده‌ى ئاماده‌یی به‌شداری تاقى كردنه‌وه‌ وزراییه‌كان ده‌كه‌ن


ئەمڕۆ شه‌ممه‌  26ی ئایاری 2018 وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌یه‌ بۆ قوتابیان له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تى به‌شدارییان له‌ ئه‌نجامدانى تاقى كردنه‌وه‌ وزارییه‌كان 

به‌پێى كاتى دیاری كراوى په‌روه‌رده‌ ، سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ 27 - 5 - 2018 ئه‌و واده‌یه‌ كه‌قوتابیان له‌پۆله‌كانى دوانزده‌ی ئاماده‌یی به‌شداری تاقى كردنه‌وه‌كانى وزاری ده‌كه‌ن له‌به‌شه‌كانى  زانستى - وێژه‌یی - پیشه‌یی - ئیسلامى

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ راشیده‌گه‌یه‌نێت به‌رواری 28 - 5 -  2018 تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی  به‌ڕێوه‌ده‌چێت 

شوان عه‌زیز