حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای رووسنه‌فتی رووسی 2 گرێبه‌ستی نوێیان واژۆكرد

بەڕێوەبەری گشتی رووسنه‌فت: دەستمان كردووە بە راكێشانی بۆری گاز لە هەرێمی كوردستان

له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری سان پێترسبۆرگ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌وره‌ كۆمپانیای رووسی رووسنه‌فت، دوو گرێبه‌ستی نوێیان له‌ بواری نه‌وت و گازدا واژۆ كرد. 

له‌ میانه‌ی به‌ڕیوه‌چوونی كۆڕبه‌نده‌كه‌ش ئیگۆر سێچین، بەڕێوەبەری گشتی رووسنه‌فتی روسی رایگەیاند: "دەستمان كردووە بە راكێشانی بۆری گاز لە هەرێمی كوردستان". 

بەڕێوەبەری گشتی رووسنەفت ئاماژەی بەوەشكرد، "بەردەوام دەبین لە پەیوەندیەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان".