به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر: بۆ مانگى حوزەیران كاره‌بای نیشتیمانى به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

له‌ ناوه‌ڕۆكى هه‌واڵ ده‌قى لێدوانى به‌رپرسه‌كه‌ى كاره‌با بزانه‌


حوسێن محه‌مه‌د قادر به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر  له‌باره‌ى پێدانى كاره‌باى نیشتیمانى به‌هاوڵاتیانى شارى هه‌ولێر بۆ مانگى حوزێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت : كاره‌با له‌و مانگه‌دا وه‌ك خۆی ده‌بێت و هیچ بڕیارێك نیه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى  پێدانى كاره‌با به‌هاوڵاتیان  

حسێن محەمەد  راشیگه‌یاند :  گۆڕانكاری لە كەشوهەوای ئێستاى كوردستان ، یارمەتیدەره‌ بۆ زیاتر پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان

لێدوانى به‌رێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر له‌دوای ئه‌وه‌ هات وابڵاو كرایه‌وه‌ بۆ مانگى حوزێران پێدانى كاره‌باى نیشتیمانى به‌هاوڵاتیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و گۆڕانكارى له‌خشته‌دا ڕووده‌دات ، به‌ڵام وه‌ك له‌لێدوانى ناوبراو هات ڕه‌تى ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌پێدانى كاره‌با بۆ ئه‌م مانگه‌ كه‌م ببێته‌وه‌ 


شوان عه‌زیز