‌سه‌در: شێوه‌ی‌ حكومه‌تی‌ نوێی‌ عێراق به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌


موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در و سه‌رۆكى لیستى سائیرون كه‌لیسته‌كه‌ى زۆرترین كورسى په‌رله‌مانى عێراقى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،  ئه‌مڕۆ وێنه‌كه‌م بۆ ته‌واو كردن ، دوای ته‌واو بوونى گفتوگۆكان حكومه‌تێك دێته‌ ئاراوه‌ جێگاى ڕه‌زامه‌ندیتان بێت . 


سه‌در ڕاشیده‌یگه‌نێت شێوه‌ی حكومه‌تى نوێى عێراق به‌م جۆره‌ ده‌بێت ،  نه‌ سوننی ، نه‌ شیعی، نه‌ عه‌ره‌بی، نه‌ كوردی، نه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ تایه‌فی‌، ده‌بێت  حكومه‌تیكی عێراقی ڕه‌سه‌ن و ئۆپۆزیسیۆنێكی بنیاتنه‌ر و ئاشتییانه‌  بێت 

موقته‌دا سه‌در له‌درێژه‌ى پۆسته‌كه‌یدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت : سوود له‌ بۆچوونی‌ مه‌رجه‌عییه‌ت و سه‌رۆك هۆزه‌كان و چین و توێژه‌كان وه‌رده‌گرم ، وه‌ له‌ورده‌كاری‌ كۆبوونه‌وه‌كان ئاگاداریان ده‌كه‌مه‌وه‌ .  ئێمه‌  چاوه‌ڕوانی كوتله‌ پاكه‌كان ده‌كه‌ین كه‌ خاوه‌نی بۆچوونی نیشتمانی به‌نرخ بن  بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تێكی باوكانه‌ی‌ به‌هێز ، كه‌ مافه‌كانی گه‌ل  بدات و سزای‌ توندی‌ گه‌نده‌ڵكاران بدات.

شوان عه‌زیز

sadr.jpg