هاتووچۆى هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌ترى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

كلیك له‌ناوه‌ڕۆك هه‌واڵ بكه‌ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌


فازل حاجی ووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات به‌هاوڵاتیان و شوفێران له‌سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌تری ، له‌سه‌ر ئه‌و گله‌یی و تێبینیانه‌ى ئاراسته‌ى هاتووچۆ كراوه‌ له‌سه‌ر به‌شێكى په‌یوه‌ست به‌شه‌قامه‌كه‌ ، ناوبراو ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ .

ده‌قى پۆسته‌كه‌ى ووته‌بێژى هاتووچۆى هه‌ولێر كه‌له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ :

له‌و رۆژه‌ی شه‌قامی 120مه‌تری كراوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی نێوان شه‌قامی شه‌قلاوه‌و شه‌قامی كۆیه‌ رۆژانه‌ به‌ده‌یان هاوڵاتی گله‌یی داخستنی شوێنی پێچه‌كانی سه‌ر ڕێگای كه‌سنه‌زان ده‌كه‌ن ،  به‌تایبه‌تی شوێن پێچی ژێر پردی 120مه‌تری له‌سه‌رووی ماجدی مۆل ،  كه‌له‌گه‌ڵ به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه‌ ئێمه‌ وه‌كو هاتووچۆ دامانخست ، وه‌ له‌ئێستاشدا داوای كردنه‌وه‌ی ده‌كرێت

بۆیه‌ لێره‌ پێم باشه‌ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م به‌هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئه‌و شوێن پێچه‌ به‌یه‌كجاری دانه‌خراوه‌ ، به‌ڵكو به‌ته‌نها پێچه‌كه‌ پێشتر له‌سه‌ر زه‌وی بوو ، ئێستا گواستراوه‌ته‌وه‌ سه‌ر پرده‌كه‌

واتا هاولاتیان بۆ پێچ كردنه‌وه‌ پێویست ناكات بچنه‌ لای نه‌خۆشخانه‌ی (cmc) ، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كسه‌ر ده‌توانن به‌سه‌ر پردی 120مه‌تری بكه‌ون و له‌دیوه‌كه‌ی تر بێنه‌ خواره‌وه‌  ، به‌و ئاراسته‌یه‌ بڕۆن كه‌ به‌هێمای هاتووچۆ نوسراوه‌ (ناوشار) ، وه‌له‌گه‌ل نوسراوه‌كه‌م وڕوونكردنه‌وه‌كه‌م وێنه‌یه‌كی شوێنه‌كه‌و شێوازی پێچكردنه‌وه‌كه‌م دیاری كردووه‌ به‌ڕه‌نگی سوور


شوان عه‌زیز