فازل میرانى : شه‌رم به‌ریفراندۆمه‌وه‌ ناكه‌ین به‌شانازییه‌وه‌ ئه‌نجاممان دا

هیواداربووین هه‌موومان وه‌ك لایه‌نه‌كانى كوردستانى به‌یه‌ك ده‌نگى بهاتباین بۆ به‌غدا

پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شاندى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى كه‌سه‌رۆكایه‌تى شانده‌كه‌ى ده‌كرد گه‌یشته‌ شارى به‌غدا ،  شانده‌كه‌ له‌كاته‌كانى داهاتوو له‌گه‌ل لایه‌نه‌ دیاره‌كانى شیعه‌ و سوننه‌ و وه‌سه‌ركرده‌كانى عێراقى كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن 

له‌گه‌ل گه‌یشتنیان بۆ شارى به‌غدا فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسی پارتى دیموكراتى كوردستان به‌كوردستان تى ڤى راگه‌یاند :  هاتووین بۆ به‌غدا به‌شاندێكمان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان له‌شیعه‌ و سوننه‌و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ل سه‌ركرده‌كانى عێراقى له‌گه‌ل به‌ڕێزان حه‌یده‌ر عه‌بادى ، نوجه‌یفى ، موقته‌دا سه‌در ،  عه‌مار حه‌كیم ، وه‌له‌گه‌ل ته‌واوى لایه‌نه‌كان  ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، نه‌ك به‌ته‌نها ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌كورسى زۆرى به‌ده‌ست هێناوه‌ ، به‌ڵكو له‌گه‌ل ئه‌و لایه‌نانه‌ش كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه‌ڕێژه‌ى كورسیان كه‌ممه‌ . 


فازل میرانى ڕاشیگه‌یاند : هاتووین بۆ به‌غدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى میلله‌ته‌كه‌مان  ، كورد و عه‌ره‌ب هاوبه‌شه‌ له‌به‌ڕێوه‌بردنى عێراق ، ته‌علیقمان لێده‌ده‌ن هه‌ندێ لایه‌ن دوێنێ ریفراندۆمیان كرد و ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌غدا ، ئێمه‌ پێمان عه‌یب نیه‌ له‌ئه‌نجامدانى ریفراندۆم به‌شانازییه‌وه‌ كردمان 

فازل میرانى ڕاشیگه‌یاند : قۆناغى خه‌بات به‌جیاواز تێپه‌ڕ ده‌بێ هاتووین بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانمان ، بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان كه‌ماون تا ئێستا له‌نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر نه‌كراون ، بۆیه‌ لێره‌وه‌  ده‌مانه‌وێت ڕێك كه‌وین له‌گه‌ل عێراق بۆ ئه‌وه‌ى مافه‌كانمان بچه‌سپێنین ، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین ،  وه‌كورد نه‌ته‌وه‌ىی دووه‌مه‌  له‌سه‌ریانه‌ مافه‌كانمان به‌ڕه‌وا ببینن و پێمانى بده‌ن . 

فازل میرانى ڕاشیگه‌یاند هیواداربووین به‌یه‌كگرتووى هه‌موومان وه‌ك كورد بهاتباین بۆ به‌غدا ، ده‌خوازم ڕۆژێك بێت به‌یه‌كگرتووى بێینه‌وه‌ به‌غدا تا بتوانین باشتر چاره‌سه‌رى كێشه‌كانمان له‌گه‌ل به‌غدا بكه‌ین ، وه‌ئه‌و لایه‌نه‌ى ده‌یه‌وێت به‌ته‌نیا حه‌رزى خۆی بكات ئه‌وه‌ بۆخۆى باش نابێت و قازانج ناكات 

له‌باره‌ى پۆسته‌كانى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق ، فازل میرانى ڕایگه‌یاند : 
  كه‌هاتووین بۆ به‌غدا له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق ڕێك كه‌وین ، له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێكه‌وتن بێت ، ده‌بێت هه‌موومان ڕێكه‌وین له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران ، له‌سه‌ر سه‌رۆك كۆمار وه‌ سه‌رۆك په‌رله‌مان بۆیه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌وافوق بێت  كه‌عێراق له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ دانراوه‌ته‌وه‌  

له‌كۆتادا فازل میرانى رایگه‌یاند : ده‌خوازین ئه‌وانه‌ى له‌پۆسته‌كاندا ده‌بن له‌كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق كه‌سانى باش و پاك بن ، وه‌ڕابردوویه‌كى خاوێنیان هه‌بێت و بێ كێشه‌ بن


شوان عه‌زیز