ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایی له‌باره‌ى خه‌رج كردنى مووچه‌ى مانگى سێ

كلیك له‌ناوه‌ڕۆكى هه‌واڵ بكه‌ و زانیاری وه‌رگره‌ له‌سه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌كه‌


وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ڕێو شوێنه‌كان بۆ پێدانى مووچه‌ى مانگى سێ به‌فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو بووه‌ هه‌مان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌نێردرێت بۆ كوردستان كه‌مانگى پێشوو نێردراوه‌ 

ماهر جوهان بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت  له‌ رۆژی  17 -  5 - 2018،  ئاماده‌كارییه‌كانى وه‌زاره‌تی دارایی عیراق  بۆ خه‌رج كردنى مووچه‌ى مانگى سێ ده‌ستى پێكردووه‌ و له‌ئێستادا بڕه‌پاكه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ ناردنى بۆ هه‌رێمى كوردستان مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى موچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان 

بریكاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق، راشیده‌گه‌یه‌نێت : هه‌مان بڕه‌ پاره‌ى مانگى پێشوو كه‌بڕه‌كه‌ى317 ملیار دینارو 545 ملیۆن دیناره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ وه‌یاخوود سبه‌ى سێشه‌ممه‌ 22 - 5 - 2018 بڕه‌ پاره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر ژماره‌ حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم