ده‌رباز محه‌مه‌د گه‌نده‌ڵیه‌كى لێ ئاشكرا ده‌بێت و به‌رپرسێكى گۆڕانیش هێرشى ده‌كاته‌ سه‌رى ده‌لێت بۆ ئه‌وه‌ نه‌بووینه‌ گۆڕان تۆ ئه‌و كاره‌ بكه‌یت

ئه‌وه‌ى تۆ كردووه‌ته‌ گه‌نده‌ڵیه‌كى ڕوون و ئاشكرایه‌


محه‌مه‌د عه‌بدولوهاب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌فراكسیۆنى گۆڕان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ،  تۆمه‌تبارى ده‌كات به‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى تیمێكى  كردووه‌ به‌بیانووى خه‌ڵكى ئاواره‌ له‌ڕۆژانى رابردوو سه‌به‌ته‌ى خواردن به‌سه‌ر خه‌ڵكى كه‌لاردا دابه‌شكراوه‌ ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌خه‌ڵكه‌كه‌ له‌شوێن و پێگه‌ى خۆیانن و ئاواره‌ نین و خاوه‌نى كارى خۆیانن 

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م كاره‌ى وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێڕاق گه‌نده‌ڵیه‌كى ڕوون و ئاشكرایه‌ ، ئه‌و سه‌به‌تانه‌ بۆ خه‌ڵكى ئاواره‌ دابین كراوه‌ ، له‌كاتێك دراون به‌خه‌ڵكى دیكه‌ له‌كه‌لار ، ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و دروشمه‌مان هه‌ڵگرتووه‌ كه‌پاك بین و كاره‌كانمان ڕوون بێت بۆ ئه‌وه‌ ئێمە نەبووینە گۆڕان  خۆراكی ئاوارە بده‌ین  بە خەڵكی تر بدەین و ئەوانیش لە برسیەتی دابن 


ده‌رباز محه‌مه‌د له‌پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌پۆستى وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق دایه‌ ، ناوبراو له‌دوای ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر هاوكاریه‌كانى وه‌زاره‌تى بڕیوه‌ به‌سه‌ر ئاواره‌كانى ناوچه‌كانى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى 

 

 

شوان عه‌زیز