به‌رپرسێكى گۆڕان سزاده‌درێت و له‌كاره‌كه‌ى دورده‌خرێته‌وه

لێژنه‌ی له‌سه‌ر پێك هێندراوه‌


كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڕیاری دا ڵێكۆلێنه‌وه‌ له‌ سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆن بكات ، به‌هۆى ئه‌و لێدوان و ئامارانه‌ى له‌میدیاكان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ، كۆمسیۆن ڕایده‌گه‌یه‌نێت لێژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوبراو پێك ده‌هێندرێت و به‌مه‌به‌ستى سزا دانى 

به‌پێى راگه‌یاندراوێكى كۆمسیۆن ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێـت ڵێكۆلێنه‌وه‌ له‌ووته‌كانى سه‌عید كاكه‌یی ده‌كه‌ین كه‌بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن داویه‌تى و كۆمسیۆن تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ئه‌نجامدانى پێشێلكارى و ساخته‌كارى له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق .

كۆمسیۆن ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت بۆ ماوه‌ى 60 ڕۆژ سه‌عید كاكه‌یی  دورده‌خرێته‌وه‌ و به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ى 17ى له‌یاسای فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تدا


سه‌عید كاكه‌یی له‌سه‌ر پشكى گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نى كۆمسیۆندایه‌ و پله‌ى ئه‌ندامیه‌تى هه‌یه‌ ، ناوبراو له‌ئێستادا تۆمه‌تبار كراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ به‌ووته‌كانى كه‌دورن له‌ڕاستیه‌وه‌ له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاراسته‌ى كۆمسیۆنى كردووه‌ . 


 

sahed.jpg