كاركردنی ته‌له‌فۆن كاتێك كاره‌با ده‌برێت

وزه‌ی پێویستیان له‌ ناوه‌ندی كاركردنه‌وه‌ بۆ دابین ده‌كرێت

ته‌له‌فۆنه‌كانمان به‌ هۆی دوو وایه‌ری سه‌ره‌كی ره‌نگ جیاوازه‌وه‌ ده‌به‌سترێن به‌ پلاكی ته‌له‌فۆنی سه‌ر دیواری ماڵه‌وه‌مان و له‌ وێشه‌وه‌ ده‌به‌سترێن به‌ ناوه‌ندی په‌خش و ئاڵوگۆری ته‌له‌فۆنه‌وه‌ .

یه‌كێك له‌م وایه‌رانه‌ هێڵی قسه‌كردنی هاوبه‌شه‌ و له‌ رێگه‌ی وایه‌ره‌كه‌ی دیكه‌وه‌ به‌رده‌وام ته‌زوویه‌كی كاره‌بایی به‌ بری ( 6-12 ) ڤۆلت ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌مان .

له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌ كاره‌باش ببرێت ته‌له‌فۆنه‌كانمان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌ كاركردن چونكه‌ وزه‌ی پێویستیان له‌ ناوه‌ندی كاركردنه‌وه‌ بۆ دابین ده‌كرێت .

له‌ حاله‌تێكدا ئه‌گه‌ر ته‌زووی كاره‌بای ناوه‌ندی كاركردن بپچرێت ، ئه‌وا به‌ شێوه‌یه‌كی خودكار سیسته‌می پاتری ناوه‌نده‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كار و ته‌زوی پێویست بۆ ته‌له‌فۆنه‌كان دابین ده‌كات .