سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراق دەكات

قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هاوكێشە سیاسییە تازەكان تاوتوێكرا


سەرۆك مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی ئیتلافی وەتەنییەی عێراقی كۆبووە و لەو كۆبوونەوەیە ڕۆشنایی خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هاوكێشە سیاسییە تازەكان لە عێراق.

ڕۆژی شەممە 19ـی 5ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەیاد عەلاوی  سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و ڕۆشناییش خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردن و هاوكێشە سیاسییە تازەكان و هەورەها ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.