‌ئیسرائیل داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ توركیا نه‌كه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی توركیا باڵیۆزی ئیسرائیلی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ركرد


وەزیری گەشت و گوزاری ئیسرائیل داوا لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات، گەشت بۆ تورکیا نەکەن ئەوەش بە هۆی خراپبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل.

داواكارییه‌كه‌ی یاریڤ لیڤین، وه‌زیری گه‌شتوگوزاری ئیسرائیل دوای ئه‌و گرژییه‌ دیپلۆماسیه‌ دێت كه‌ به‌هۆ قه‌یرانی غه‌ززه‌ و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس دێت كه‌ ئه‌مه‌ش دانپێدانانی ئه‌مریكایه‌ به‌ قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل.

یاریڤ لێڤین، وەزیری گەشت و گوزاری ئیسرائیل وتی، زۆر بە روونی دەیڵێم، مەچن بۆ تورکیا، پێش ئەوەی بارودۆخە خراپتر ببێت  ئەمەتان پێ دەڵێم.

لیڤین وتویه‌تی: ئامۆژگاریتان ده‌كه‌ن گه‌شت بۆ توركیا نه‌كه‌ن، هه‌میشه‌ پێش روداوه‌كان ئه‌و داوایه‌م لێكردون، ماده‌م هه‌ڵوێستی توركیا به‌مجۆره‌یه‌، پێویست ناكات ئیسرایلییه‌كان گه‌شت بۆ ئه‌وێ بكه‌ن.

وه‌زیری گه‌شتوگوزاری ئیسرائیل وتویه‌تی كه‌ ته‌لئه‌بیب خوازیاری ئه‌وه‌ نییه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بپچڕێت، به‌ڵام گه‌شتكردن بۆ ئه‌و وڵاته‌ داهاتیان زیاد ده‌كات.

دوای روداوه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 60 هاوڵاتیی فه‌له‌ستینی كوژران و نزیكه‌ی 3 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.

دوای ئه‌و رووداوانه‌ش توركیا باڵیۆزی ئیسرائیلی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ركرد و له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌لئه‌بیب به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و باڵیۆزی توركیای نارده‌وه‌ ئه‌نقه‌ره‌.