سوریا.. نزیكه‌ی 8 هه‌زار چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن حومسیان جێهێشت

سوپای سوریا ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدله‌ب

بنكه‌ی ئاشته‌وایی ڕووسی له‌ سوریا بڵاویكرده‌وه‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن و خێزانه‌كانیان له‌ ناوچه‌ی باكووری حومس ده‌ستیپێكرد و نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار چه‌كدار ده‌بن  و له‌ژێر چاودێری سه‌ربازانی ڕووس و سوپای سوریا ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدله‌ب. 

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد ئه‌وه‌ دوا كاروانی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ باكووری ڕیف حومس و باشووری شاری حه‌ما. 

هه‌روه‌ها یوری یفتوشینكۆ به‌رپرسی بنكه‌ی ئاشته‌وایی ڕووسی له‌ سوریا ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ 202 كه‌س له‌ ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ ڕیف حومس و غوته‌ی ڕۆژهه‌لات جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ 458 كه‌س له‌ ته‌ل ڕفعه‌ت بۆ مه‌نبه‌ج له‌ پارێزگای حه‌له‌ب گواستراونه‌ته‌وه‌.