دیلانار له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆنسێرت ئه‌نجامده‌دات

خاوه‌نی 5 ئه‌لبوومی گۆرانییه‌


هونه‌رمه‌ندی باكووری كوردستان " ده‌لیل دیلانار " له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردنه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ژماره‌یك كۆنسێرت له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان .

دیلانار ئاشكرایده‌كات ، له‌ 23 ی ئایاری ئه‌مساڵ كۆنسێرتێكی هونه‌ری گه‌وره‌ له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامده‌دات و ته‌نیا رۆژێك دوای ئه‌مه‌ له‌ شاری سلێمانی كۆنسێرتێكی دیكه‌ ئه‌نجامده‌دات ، وتیشی ، هه‌ر هه‌مان مانگ له‌ هه‌ر یه‌ك له‌ شاره‌كانی " دهۆك ، زاخۆ ، سۆران و ئامێدی " كۆنسێرت سازده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی ته‌واو كردووه‌ .

به‌ گوته‌ی ناوبراو مه‌به‌ست له‌ به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی ئه‌م كۆنسێرتانه‌ به‌ مۆدێرنكردنی موزیكی كلاسیكی كوردییه‌ ، هه‌روه‌ها نزیككردنه‌وه‌ی كولتووری موزیكی پارچه‌كانی كوردستانه‌ له‌ یه‌كتر و ئاشناكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌ به‌ گۆرانی كلاسیكی .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ له‌ ساڵی 1973 له‌ شاری موش له‌ باكووری كوردستان له‌ دایك بووه‌ و له‌ ساڵی 1990 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ ، تا ئێستا خاوه‌نی 5 ئه‌لبوومی گۆرانی و زیاتر له‌ 20 به‌رهه‌م به‌ شێوه‌ی سینگل ، هه‌روه‌ها به‌شداری له‌ ژماره‌یه‌ك فێستسڤاڵی هونه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ .