پله‌كانی گه‌رما له‌ یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زاندا بزانه‌

به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌بێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17-5-2018 كه‌ ده‌كاته‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بارودۆخی كه‌ش و هه‌وای سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ به‌خۆیانةوة ده‌بینن .

به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌بێت كه‌ 34 پله‌ی سه‌ددییه‌ و پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای سلێمانیش 27 پله‌ی سه‌ددی ده‌بێت و له‌ پارێزگای هه‌ولێر 27 پله‌ی سه‌ددییه‌ و له‌ دهۆكیش 29 پله‌ ده‌بێت .

پله‌كانی گه‌رما