مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و خانه‌نشینی له‌م كاتانه‌دا دابه‌شده‌كرێ

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ین


سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند : بریار وایه‌  پێش كۆتایی هاتنى مانگى پێنج به‌چه‌ند ڕۆژێك ، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش بكرێت ، له‌كاتێكدا مووچه‌ى پێشووتریان له‌ 28ى مانگ وه‌رگرتبوو ، بۆیه‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ی وه‌زاره‌تى دارایی ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و خانه‌نیشانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى هاوشانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌رله‌كۆتایی مانگ به‌چه‌ند ڕۆژێك  ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت . 


له‌كۆتادا سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند كه‌ تا مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى دابه‌ش نه‌كرێت ئه‌وا لیستى نوێى موچه‌ بۆ مانگى سێ ڕاناگه‌یه‌ندرێت 

له‌ڕاگه‌یاندراوى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمدا هاتبوو ، وه‌زاره‌ت پابه‌نده‌ به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ به‌جۆرێك هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ین 


شوان عه‌زیز