رۆژنامه‌یه‌كی قه‌ته‌ری: قاسم سليمانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ شیعییه‌كان

رۆژنامه‌یه‌كی قه‌ته‌ری ئاشكرای كردووه‌ قاسم سلێمانی ، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌لجه‌دیدی قه‌ته‌ری له‌ راپۆرتێكیدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی عێراق له‌ شیعه‌ و سوننه‌ ئه‌نجامداوه‌و دوایی كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وانه‌كانیش سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كردووه‌.

هه‌ر له‌ راپۆرتی رۆژنامه‌كه‌دا هاتووه‌: هاوكات چه‌ند رۆژێكه‌ قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی شیعه‌و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆبۆته‌وه‌و له‌وانه‌شه‌ دواتر سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی كۆببێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها قودس عه‌ره‌بی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ رووداوه‌كان رایگه‌یاندووه‌: ئێران ده‌یه‌وێ له‌ رێگای كۆكردنه‌وه‌ی عه‌بادی و مالیكی باڵه‌كانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی یه‌كبخاته‌وه‌و پاشان له‌گه‌ڵ لیستی فه‌تح و ره‌وتی حیكمه‌ و فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، هاوپه‌یمانییه‌تێكی گه‌وره‌ پێك بهێنێ.

ئاماده‌كردنی: رزگار