به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سۆران هاوكارى به‌سه‌ر خانه‌واده‌ى شه‌هیدان دابه‌شكرد

له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا ماڵه‌كانیان به‌ر لافاو و باران بارین كه‌وتبوو

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌یتى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سۆران، برێك كۆمه‌ك و هاوكارى به‌سه‌ر خانه‌واده‌ى شه‌هیدان دابه‌ش كرد، كه‌ له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا ماڵه‌كانیان به‌ر لافاو و باران بارین كه‌وتبوو.

ئه‌شقى مه‌لا، به‌ڕێوه‌به‌رى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سۆران، رایگه‌یاند" به‌پێى ئه‌و ئیمكانیاته‌ى له‌به‌رده‌ستماندا هه‌یه‌، هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ست پێكردووه‌، بۆ گه‌یاندنى برێك كۆمه‌ك و هاوكارى بۆ ئه‌و خانه‌واده‌ شه‌هیدانه‌ى سنووره‌كه‌مان، كه‌ له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا به‌هۆى باران بارین و دروستبوونى لافاو ئاو چووبویه‌ ناو ماڵه‌كانیان و زیانى زۆرى ماد‌یان به‌ركه‌وت بوو.

به‌ڕێوه‌به‌رى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە سه‌ره‌ڕایى پێشكه‌شكردنى هاوكاریه‌كانمان، هیوادارین بتوانین له‌ داهاتوودا ئاوڕێ زیاتر له‌و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزانه‌ بده‌ینه‌وه‌ و ده‌ستى زیاترى هاوكاریان بۆ درێژ بكه‌ین.