دانیمارك هێزه‌كانى له‌ عێراق ده‌كێشێته‌وه‌

ئه‌ركى هێزه‌كه‌نى دانیمارك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى داعش له‌ عێراق كۆتایی هاتووه‌

ئەندرێس ساموێلسۆن، وەزیری دەرەوەی  دانیمارك رایگه‌یاند" چەکدارانی داعش له‌ عێراق دەسەڵاتیان وه‌ك پێشوو نەماوە، بۆیه‌ بریارماندا هێزه‌كانمان له‌ عێراق پاشه‌كشێیان پێ بكه‌ن و ئه‌ركى هێزه‌كه‌نى دانیمارك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش له‌ عێراق كۆتایی هاتووه‌.

تێزانین ساڵی 2016ه‌وه‌ دانیمارك زیاتر لە 60 سه‌ربازى تایبەتی خۆى بۆ كارى مەشق و راهێنان به‌ هێزە عیراقییەکان ناردووته‌ عێراق، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دانیمارك رۆلى به‌رچاوى هه‌بووه‌ له‌ هێرشى ئاسمانى دژبه‌ چه‌كدارانى داعش له‌ناو خاكى عێراق و سووریادا.