داعش له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار هێرشێكی كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور

له‌ باكووری ده‌روازه‌ی قائم

له‌ ئاكامی هێرشێكی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، سێ پاسه‌وانی سنوور بریندار بوون.

نه‌قیب ئه‌حمه‌د دلێمی ئه‌فسه‌ری پۆلیس، رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له‌ سنووری سووریاوه‌، ھێرشیانكردووه‌ته‌وه‌ سه‌ر ھێزێكی فه‌وجی یه‌ك له‌ لیوای چوار سه‌ر به‌ پاسه‌وانی سنووری عێراق له‌ باكووری ده‌روازه‌ی قائم رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.

هه‌روه‌ها گوتی:  له‌ میانی ھێرشه‌كه‌دا، شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و تیرۆریستانی داعش روویداوه‌ كه‌ له‌ ئاكامدا دوو تیرۆریست كوژراون و سێ پاسه‌وانی سنووریش بریندار بوون.