گرژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و توركیا په‌ره‌ ده‌سێنێ

ده‌ركردنی باڵیۆزانی توركیا و ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد

له‌دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا ده‌ركردنی باڵیۆزانی توركیا و ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد

ئیسرائیل داوای له‌ كونسولی توركیا له‌ ته‌ل ئه‌ڤیڤ كردووه‌ خاكه‌كه‌ی به‌ جێبهێڵێت و بۆ گفتۆگۆكردن بگه‌رێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دواكارییه‌ی توركیا كه‌ داوای كردووه‌ باڵیۆزی ئیسرائیل له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بگه‌رێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆی.

هاوكات یوری ئارێل، وه‌زیری كستوكاڵی ئیسرائیل بریاریداوه‌ كه‌ چیدیكه‌ به‌ربوومی كشتوكاڵی توركیا هاورده‌ نه‌كه‌ن.

دوای بریاری گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ته‌ل ئه‌بیب-ه‌وه‌ بۆ قودس و دوایین رووداوه‌كانی نێوان  ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئیسرائیل گرژی زیاتری تێكه‌وتووه‌و كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات به‌ توندی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر یه‌كتر.

ئاماده‌كردنی: رزگار