‌کۆمسیۆن: سبەی پێنج شه‌ممه‌ ژماره‌ى كورسی لایه‌نه‌كان و كاندیدانى ده‌رچوو به‌فه‌رمى ڕاده‌گه‌یه‌نین

له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16 - 5 - 2018 کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە 17ى ئایار  ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێڕاق ڕاده‌گه‌یه‌نین

كۆمسیۆن ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ئه‌نجامى كۆتایی نیه‌ كه‌له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو بڵاو كرایه‌وه‌ ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت ئه‌نجامى  كۆتاییه‌ 

كۆمسیۆن ڕاشیگه‌یاند : به‌ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایی له‌سبه‌یدا گۆڕانكارى زۆر به‌دى ناكرێ به‌ڵكو ته‌نیا یه‌كلا كردنه‌وه‌ى چه‌ند ده‌نگێكه‌ بۆ لایه‌نه‌كان كه‌سبه‌ى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ژماره‌ى كورسی لایه‌نه‌كان و ئه‌و كاندیدانه‌ى ده‌رچوون  ڕایده‌یگه‌نین