ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی عێراقی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی تاوتوێ ده‌كه‌ن

پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتیان لە سەرۆك بارزانی كردووە

لە ڕۆژانی سێشەممە 15ـی 5ـی 2018 و چوارشەممە 16ـی 5ـی 2018 هەریەكە لە موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و سەید عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی لیستی نەسر و فواد مەعسووم سەرۆك كۆماری عێراق لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی تاوتوێ كرد. 

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەدا سەركردەكانی عێراقی پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتیان لە سەرۆك بارزانی كردووە لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕایان لەبارەی قۆناغی دوای هەڵبژاردن لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئاڵوگۆڕ كردووە.