لێکۆڵەرێکی عێراقی: پیاوی چیا سه‌ركه‌وت

هۆكارى سه‌ركه‌وتنه‌كانى سەرۆک بارزانی ئاشكرا ده‌كات

لێکۆڵەری مێژوویی و نووسەری دیاری عێراقى فایز خەفاجی،لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نوسیویه‌تى، سەرۆک مەسعود" بارزانی، کە لە چیاکانەوە ھاتووە، سەرەڕای ئه‌و هه‌موو ته‌گه‌ره‌یه‌ى بۆى دروست ده‌كرێت بەردەوام بە بەھێزی دەمێنێتەوە .

ھەروەھا رایگەیاندووە، سەرۆک بارزانی دیاردەیە وله‌ كایه‌ى سیاسیدا ژماره‌یه‌كى به‌رزه‌ و ناتوانرێ گوێی لێ نەگیرێ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌، کە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە تەنیا و بەبێ ھیچ ھاوپەیمانییەک بەشداریی کردوو پارته‌كه‌شى سه‌ركه‌وتنى مه‌زنى به‌ده‌ست هێنا.

ئەو نووسەرە هۆكارى سه‌ركه‌وتنه‌كانى سەرۆک بارزانی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت بارزانى ھەڵگری بیری سەربەخۆیی کوردستانە، ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دا و بەردەوامیش ئاستی جەماوەریی ئەو به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت.

نوسه‌رله‌ پۆسته‌كه‌ى خۆیدا سه‌رۆك بارزانى به‌ پیاوى چیا وه‌سف كردووه‌ وه‌ك سومبو ڵێكیش بۆ بوونى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ و هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى نیمچه‌جیاواز له‌ عێراق ئاماژه‌ پێكردووه‌ دواى ئاشكراكردنى ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وبه‌ده‌ستهێنانى رێژه‌یه‌كى به‌رچاوى كورسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌دابڕێندراوه‌كان ، نازناوى پیاوی چیا-ى بۆداناوه‌.


شیاوى گووتنه‌ (فایز خەفاجی) خەڵکی بەسراى باشووری عێراقه‌ و كه‌سایه‌تیه‌كى ئه‌كادیمى و نوسه‌رێكى دیاره‌ له‌ بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژووییه‌كان

KTV