له‌ كه‌ركوك دوو كه‌س ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن 4 ساڵان

دۆخی ئه‌منی و سیاسی كه‌ركوك به‌ ته‌واوه‌تی تێك چووه‌

به‌ پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌رییه‌ نیوز منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵان ده‌ست درێژی سێكسی له‌لایه‌ن دوو كه‌سی نه‌ناسراو ده‌كرێته‌ سه‌رو دواتر له‌سه‌ر شه‌قامێكی شاره‌كه‌ فڕێی ده‌ده‌ن.

ئه‌و پێگه‌ عێراقییه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گواستویه‌تییه‌وه‌، كه‌ دوو كه‌سی نه‌ناسراو منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵانیان له‌ نزیك ماڵه‌كه‌یان رفاندووه‌و وێرای لێدانی، دواتر ده‌ست درێژی سێكسیان كردۆته‌ سه‌رو پاشان له‌ نزیك بارهه‌ڵگرێك له‌ گه‌ره‌كی واستی له‌ باشووری كه‌ركوك فڕێیانداوه‌.

 سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ی بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌ كه‌ هێزێكی ئه‌منی منداڵه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌و راده‌ستی خانه‌واده‌كه‌یان كردۆته‌وه‌و دۆسییه‌ش بۆ رووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی ئه‌منی و سیاسی كه‌ركوك به‌ ته‌واوه‌تی تێك چووه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش ناتوانن كۆنترۆڵی ئه‌و دۆخه‌ بكه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار