له‌ڕووداوێكى هاتووچۆدا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا ، سێ دیكه‌ش برینداربوون

له‌وناوچه‌یه‌ى كوردستان ڕوویداوه‌


پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16 - 5 - 2018 له‌سنورى ده‌ڤه‌ری سورچیایه‌تى له‌گوندى كۆیلانه‌ له‌قه‌زاى ئاكرێ ، له‌ ڕووداوێكى هاتووچۆدا  ئۆتۆمبێلێكى جۆری پیك ئاب  له‌ڕێگادا دووچارى وه‌ڕگه‌ران ده‌بێت ، له‌ئاكامى ڕووداوه‌كه‌دا سێ سه‌رنیشینى نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ، سێ هاوڵاتى دیكه‌ كه‌له‌ڕووداوه‌كه‌ بریندار ده‌بن ده‌گوازرێنه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئاكرێ به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى خێرا بۆیان له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیانیان  و سه‌لامه‌تى بۆیان