بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا : له‌به‌رنامه‌دایه‌ له‌ڕەمەزاندا ڕۆژانە ١٥ کاتژمێر کارەبا بدرێت بەهاوڵاتییان

به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه‌ كار له‌سه‌ر خشته‌كه‌ ده‌كه‌ین


ئومێد محه‌مه‌د بەڕێوەبەری دابه‌شكردنى  کارەبای هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، له‌ مانگى ڕەمەزاندا ئه‌گه‌ر پله‌ى گەرما بەرزتر نەبێتەوە و لۆد لەسەر وێستگەکان  نه‌بێتا ئه‌وا له‌به‌رنامه‌مان دایه‌ لە ڕەمەزاندا ڕۆژانە ١٥ کاتژمێر کارەبا بدرێت به‌ هاوڵاتیان.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەرێم ڕاشیگەیاند ، له‌گه‌ل لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ى دابینى سوته‌مه‌نیمان بۆ بكه‌ن له‌پێناو  ئیشپێکردنی چەند یەکەیەکی تر لە وێستگەکانى بەرهەمهێنانی کارەبای ، له‌پێناو مانه‌وه‌ى  کاتژمێرەکانى پێدانى کارەبا وەک خۆی 
به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند ، له‌گه‌ل به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رمى خواست زیاتر له‌سه‌ر كاره‌با ده‌بێت بۆیه‌ هیوادارین بێ گرفت نه‌بین تا بتوانین ڕۆژانه‌ به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى دامانناوه‌ كاره‌با بده‌ین به‌هاوڵاتیان  و ماوه‌كانى دیكه‌ش له‌كاته‌كان مۆلیده‌ ئه‌هلیه‌كان كاته‌كان ته‌واو بكه‌ن له‌پێدانى كاره‌با به‌هاوڵاتیان 
 

 

شوان عه‌زیز