نێیمار بۆ راهێنه‌ر و ده‌سته‌ى كارگێرى به‌و مه‌رجه‌ له‌پاریس ده‌مێنێته‌وه‌

داواى له‌یانه‌كه‌ى ده‌كات داواكه‌ى جێ به‌جێ بكرێت له‌پێناو مانه‌وه‌ى


مالپه‌رى دۆن بالۆن ڕایده‌گه‌یه‌نێت  کە نێیمار داسیلڤا به‌و مه‌رجه‌ له‌یانه‌ى پاریس ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌داواكه‌ى بۆ جێ به‌جێ بكرێت ، نێیمار مه‌رجه‌كه‌ى ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانى یانه‌ و راهێنه‌رى نوێ كردووه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت بۆ مانه‌وه‌م له‌پاریس پێویسته‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ل هه‌ریه‌ك له‌كاسیمیرۆ له‌ریال مه‌درید و ئۆمتیتى له‌بارسێلۆنا ئه‌نجام بده‌ن . 

له‌سه‌ره‌تاى په‌یوه‌ندى كردنى راهێنه‌ری تازه‌ى پاریس سانجێرمان تۆماس ڕایگه‌یاندووه‌ به‌مه‌رجى ئه‌وه‌ى نێیمار بمینێته‌وه‌ یانه‌كه‌م وه‌رگرتووه‌ ، له‌كاتێك نێیمار مه‌رجێكى قورس ده‌خاته‌ به‌رده‌م داوای جێ به‌جێ كردنى ده‌كات گه‌رنا له‌یانه‌كه‌ نامینێته‌وه‌ .