میسى: چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید واته‌ پێكهاته‌یه‌كى باشترى یانه‌كه‌

هیوا ده‌خوازم ڕۆناڵدۆ له‌یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ به‌رزكه‌ره‌وه‌ى نازناوه‌كه‌ بێت


لەدیمانه‌یه‌كدا كه‌له‌گه‌ل  لیۆنێل میسى هێرشبەرى بارسێلۆنا ئه‌نجامدراوه‌ ، ناوبراو ڕووبه‌رووى چه‌ندین پرسیار كراوه‌ته‌وه‌ ، له‌وه‌ڵامى پرسیاره‌كاندا به‌شێك له‌لێدوانه‌كانى میسى له‌دیمانه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو : 

له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى له‌ڕیزه‌كانى بارسێلۆنا : میسى ڕایگه‌یاند له‌گه‌ل یانه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم ، من ئاره‌زوو ناكه‌م ڕوو له‌هیچ یانه‌یه‌كى دیكه‌ بكه‌م ، بۆمن بارسێلۆنا باشترینه‌ ، له‌و یانه‌شدا ده‌توانم خزمه‌تێكى باش پێشكه‌ش بكه‌م و دیار بم 


له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى كردنى نێیمار به‌ریال مه‌درید : میسى ووتى به‌چوونى نێیمار بۆ ریال مه‌درید ئه‌وا ئاستى یانه‌كه‌ گۆڕانكاری باشتر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت ، به‌جۆرێك ده‌توانێت خزمه‌تێكى باش و دیار بێت بۆ یانه‌ى مه‌درید ، وه‌بۆ بارسێلۆناش ناخۆش ده‌بێت كه‌نێیمار له‌ئه‌گه‌رى چوونى بۆ  ریال مه‌درید 


میسى له‌باره‌ى ڕۆناڵدۆوه‌ ڕایگه‌یاند : دووپاتیدەکاتەوە کێبڕکێ لەگەڵ  رۆناڵدۆى هێرشبەرى ریاڵ مەدریدا ناکات، بەڵام  ئاره‌زوو ده‌كه‌م و به‌هیوام  رۆناڵدۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید جارێکى تر لە یارى کۆتایى چامپیۆنز لیگدا وه‌ك پاڵه‌وان بیان بینم له‌به‌ده‌ست هێنانى نازناوه‌كه‌