ئه‌مشه‌و یارى کۆتایى خولى ئەوروپا لە نێوان ئەتلەتیکۆ مەدرید و مارسیلیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یاری كۆتایی لە یاریگاى ئەنوار له‌ شارى لیۆن دێته‌ ئه‌نجامدان


ئه‌مڕۆ  چوارشه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ، لە یاریگاى ئەنوار له‌ لیۆنى فەڕەنسا،  ئەتلەتیکۆ مەدریدى ئیسپانى ،  مارسیلیاى فەڕەنسى له‌ یاری کۆتایى خولى ئەوروپا  ڕووبه‌رووى یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ . 

 
 سیمیۆنى راهێنەرى یانەى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بۆ یاری كۆتایی  ٢٠ یاریزانى بۆ ئه‌م یارییه‌ بانگهێشتکردووە، كه‌لە نێو بانگهێشتكراواندا هه‌ریه‌ك له‌ خیمینێز ،  ڤیکتۆر ڤیتۆلۆ دەبیندرێن

ئەتلەتیکۆ مەدرید  بۆ دوو جار نازناوى خوله‌كه‌ى به‌ده‌ست هێناوه‌ ،  مارسیلیا بۆ هیچ جارێك نازناوى خوله‌كه‌ى به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ .