دلێر گه‌رمیانی ژماره‌یه‌ك كاری هونه‌ری به‌ده‌سته‌وه‌یه‌

ئه‌لبوومه‌كه‌ 10 بۆ 11 گۆرانی له‌ خۆ ده‌گرێت


هونه‌رمه‌ندی ناسراوی شاری هه‌ولێر " دلێر گه‌رمیانی " خه‌ریكی تۆماركدرنی ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می هونه‌ری گۆرانییه‌ ، له‌ نێوانیاندا به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكی دیكه‌ی گۆرانی به‌ ستایلێكی تازه‌ و سه‌رده‌میانه‌ .

گه‌رمیانی ئاشكرایده‌كات ، ئه‌لبوومه‌ تازه‌كه‌ی له‌ وڵاتی ئێران له‌ لایه‌ن " ده‌یڤید نیازی " كاری میوزیكی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ ، وتیشی ئه‌لبوومه‌كه‌ 10 بۆ 11 گۆرانی له‌ خۆ ده‌گرێت   كه‌ سه‌رجه‌میان گۆرانی تازه‌ن ، جگه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك گۆرانی خۆی نه‌بێت كه‌ له‌ ساڵانی نه‌وه‌داكان و ساڵانی 2000 و 2001 تۆماری كردبوون ، به‌ هۆی خراپی كوالیتی له‌ رووی تۆماركردنی میوزیك و ستۆدیۆدا له‌ ئێستادا ده‌یه‌وێت نوێیان بكاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ ئێستا ئه‌لبوومێكی تۆماركراوی ئاماده‌كرد كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك گۆرانی هه‌ڵپه‌ركێ له‌ یه‌ك تراكدا كه‌ چه‌ندین گۆرانی فۆلكلۆر له‌ خۆ ده‌گرێت و به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستای هونه‌رمه‌ند " وشیار مه‌رجان " تۆماری كردوون و هونه‌رمه‌ند " هۆگر سه‌عید " كاری دابه‌شكردنی ئه‌نجامداوه‌ و له‌ داهاتوویه‌كی نزیدكا بڵاوی ده‌كاته‌وه‌ .