ئه‌ڵا یار گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی " چیمدی " ه‌

میدیا حوسێن " خۆی ئاواز و تێكستی گۆرانی بۆ كوره‌كانی ئاماده‌ ده‌كات


گۆرانیبێژی شاری سلێمانی " چیمدی میدیا حوسێن " كوری هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد " میدیا حوسێن " نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه‌ گۆرانییه‌كی كوردییه‌ له‌ ژێر ناوی " ئه‌ڵا  یار "  بڵاوكرده‌وه‌ .

هه‌ریه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ند " چیمدی و میدیا "ی باوكی تێكستی گۆرانییه‌كه‌یان نووسیوه‌ و ئاوازه‌كه‌شی له‌ لایه‌ن "میدیا حوسێن " ئاماده‌كراوه‌ ، ڤینۆ پرۆده‌كشن كاری تۆماركردنی ده‌نگ و میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌ و ته‌نیا به‌ شێوه‌ی ده‌نگ بڵاوكراوه‌ته‌ وه‌ تا ئێستا كاری كلیپی بۆ نه‌كراوه‌ .

چیمدی چه‌ند مانگێك ده‌بێت ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ ن ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییه‌ ، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا گۆرانییه‌كی به‌ شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ جێگری برای بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، هونه‌رمه‌ندی ناسراو " میدیا حوسێن " خۆی ئاواز و تێكستی گۆرانی بۆ كوره‌كانی ئاماده‌ ده‌كات .