رۆژی له‌ دایك بونی یه‌كه‌م گۆڤاری كوردی

تا ساڵی 1943 ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی لێ بڵاكرایه‌وه‌


گۆڤاری " هاوار " به‌ یه‌كه‌م گۆڤاری كوردی داده‌نرێت كه‌ له‌ رێكه‌وتی 15 / 5 / 1932 له‌ لایه‌ن جه‌لاده‌ت عه‌لی به‌درخان له‌ باكووری كوردستان چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ .

 به‌ بۆنه‌ی ده‌رچوونی ژماره‌ی یه‌كه‌می ئه‌م گۆڤاره‌  كه‌ تا ساڵی 1943 ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی لێ بڵاكرایه‌وه‌ ،نووسه‌ر و چالاكوانانی كورد له‌ باكووری كوردستان ئه‌مرۆ وه‌ك جه‌ژنی زمانی كوردی ناوده‌به‌ن .

ئه‌م گۆڤاره‌ تا ژماره‌ی 23 ی به‌ دوو ئه‌لف و بێی لاتین و ئارامی چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌ دوای ژماره‌ 24 ی گۆڤاره‌كه‌ ته‌نیا به‌ ئه‌لف و بێ و تیپی لاتین بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ، له‌ دوو توێی ئه‌م گۆڤاره‌  بابه‌ته‌كان جیا له‌ شێوه‌زاری كرمانجی به‌ شێوه‌زاره‌كانی زازاكی و سۆرانیش چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ .

هه‌ریه‌ك له‌ ( جه‌لال عه‌لی به‌در خان ، ره‌وشه‌ن  به‌درخان ، دكتۆر كامه‌ران عه‌لی به‌درخان ، ئه‌حمه‌د نامی ، حه‌سه‌ن هۆشیار ، دكتۆر نووره‌دین زازا ، لاوێ فه‌ندی و قه‌درێ جه‌مال پاشا  و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ )  ئ ه‌مانه‌ هه‌ندێكن له‌ نووسه‌ران و شاعیرانی كورد كه‌ له‌ گۆڤاری هاوار بابه‌تیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ .

 جێی باسه‌ ، به‌م بۆنه‌وه‌ ساڵانە لە شا و شارۆچکەکانی باکووری کوردستان و لە ناوەندە چاندی و وێژەییەکان، بۆنە و ڕێوڕەسمی کولتووری و چالاکیی هونەری ساز دەکرێت .