دوو مریشك له‌خانه‌قین 70 سه‌گ ده‌كوژن

له‌ به‌ختیاری و نێو بازاری شاره‌كه‌

به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی قائمقامییه‌تی خانه‌قین رایده‌گه‌ێنێ، به‌ هۆی ژهراویكردنی دوو مریشك 70 سه‌گی به‌ره‌ڵڵا له‌ شاره‌كه‌ كوژراون.

یوسف ئیبراهیم، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی قائمقامییه‌تی خانه‌قین،به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ له‌ ناوبردنی سه‌گی به‌ره‌ڵڵا له‌ ناوچه‌كانی به‌ختیاری و نێو بازاری شاره‌كه‌ له‌ رێگای پارچه‌ پارچه‌كردنی دوو مریشكی ژه‌هراویكراو 70 حه‌فتا سه‌گی به‌ره‌ڵڵایان كوشتووه‌.

به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی قائمقامییه‌تی خانه‌قین ،ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ئه‌مه‌ سێیه‌مین هه‌ڵمه‌تی لێژنه‌كه‌یه‌ بۆ له‌ناوبردنی سه‌گی به‌ره‌ڵڵا له‌ شاره‌كه‌،چونكه‌ ئه‌و سه‌گانه‌ له‌ماوه‌كانی رابردوودا ئازاری هاووڵاتیانیان داوه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار