دوای حه‌وت مانگ گۆڕان دان به‌ ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌نێت

ئه‌ممه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌دوای ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن دێت


دوای به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان پڕۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو ، هاوڵاتیان چوونه‌ سه‌ر سه‌ندوقى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان به‌كاندیدانیان . 
له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى ئه‌و ڕه‌وشه‌ ئاڵۆزه‌ى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئه‌نجامى دا له‌پێشێلكارى له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانى به‌شداربوو له‌هه‌ڵبژاردن له‌هێرش كردنه‌ سه‌ریان و به‌كارهێنانى هێز له‌به‌رامبه‌ریان ، وه‌یه‌كێتى به‌و ڕێژه‌ ساخته‌ كارییه‌ زۆره‌ى ئه‌نجامى دا له‌سنوری پارێزگاى سلێمانى و هه‌له‌بجه‌ى شه‌هید به‌جۆرێك ساخته‌كارییه‌كه‌ى كردووه‌ كه‌ده‌نگى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ ئه‌ژمار نه‌كرێت و ده‌نگه‌كانیان بسوتێت و نه‌چێته‌ چوار چێوه‌ى ئه‌وه‌ى بتوانن ڕێژه‌یه‌كى باش له‌ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن ، كه‌كۆى پرۆسه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى به‌كۆتا هاتووه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى ده‌نگێكى باش و وه‌سوتان و ئه‌ژمار نه‌كردنى ده‌نگى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ كه‌به‌شێوه‌ی به‌رنامه‌ داڕێژراو كاره‌كه‌ ئه‌نجام دراوه‌ .
به‌هۆى ئه‌و ڕه‌وشه‌وه‌ كه‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هێنایتیه‌ ئاراوه‌ و جێ به‌جێ كاری بووه‌ سه‌رتاپاى پڕۆسه‌كه‌ له‌سنوره‌كه‌ ڕه‌تكرایه‌وه‌ له‌لایه‌ن پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان ، به‌جۆرێك داوا ده‌كه‌ن ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ئه‌ژمار بكرێنه‌وه‌ له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌نگه‌ ڕاسته‌قینه‌كانیان 

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌كێك له‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ به‌شێك له‌ ده‌نگه‌كانى له‌سنورى سلێمانى ئه‌ژمار نه‌كراوه‌ و ده‌نگى به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ به‌ڕێژه‌یه‌ك كه‌ئه‌وان بڕوایان پێى نیه‌، ئه‌نجامه‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى كۆمسیۆن به‌ده‌نگى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان نازانن ، بۆیه‌ زۆرینه‌ى سه‌ركرده‌ و به‌رپرسه‌كانى گۆڕان له‌ئێستادا ڕایده‌گه‌یه‌نن هێزێك 16ى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌نجامدابێت ، له‌خاك فرۆشتنى كوردستان به‌عێراق و میلیشیاكان ئاساییه‌ 12ى ئایاریش تۆمار بكات له‌ڕۆژێكى ڕه‌ش له‌مێژوودا له‌بیر ناكرێت ئه‌و ساخته‌كارییه‌ ، ئه‌میش له‌به‌رامبه‌ر پاداشتى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌ كه‌گروپێكى ناو ئه‌و حزبه‌ كه‌ركوكى دایه‌وه‌ به‌عێراق ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ وه‌ك پاداشتێك ساخته‌كارى و كارئاسانى بۆ یه‌كێتى ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى ڕێژه‌یه‌كى باش له‌كورسى له‌سنوره‌كه‌ 


شوان عه‌زیز