نووسینه‌گه‌ی سیستانی پێشبینی ده‌كات بینینی مانگی ره‌مه‌زان له‌ ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌دا بێت

به‌ پێی راپۆرتێكی عوتبه‌ی عه‌باسی

نووسینه‌گه‌ی مه‌رجه‌عی دینی عه‌لی حوسینی سیستانی پێشبینی ده‌كات بینینی مانگی ره‌مه‌زان له‌ ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌وه‌ بێت.

به‌ پێی راپۆرتێكی عوتبه‌ی عه‌باسی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌، نووسینه‌گه‌ی مه‌رجه‌عی دینی عه‌لی حوسین سیستانی، پێشبینی كردووه‌ بینینی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌ ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌وه‌ بێت، ئه‌و كاته‌ش یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان له‌رۆژی پێنج شه‌ممه‌وه‌ ده‌بێت.

شایانی باسه‌ مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته‌ مانگی نۆیی ساڵی كۆچی، كه‌تیایدا موسوڵمانان له‌م مانگه‌دا به‌ رۆژوو ده‌بن ، مانگی ره‌مه‌زانیش وه‌ك مانگه‌كانی دیكه‌ی كۆچی 29 یان 30 رۆژه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار